ڕووسیا داوای دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق دەکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە کوردەکانی سووریا کرد دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان دەست پێبکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نێوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: "بێگومان پرسی کورد لە دانوستاندنەکاندا گرنگیی پێدەدرێت، لەگەڵ پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاساییشی سنوور".

ناوبراو  گوتیشی دەبێ کورد "بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان جیابکەنەوە".

لاڤرۆڤ لەبارەی پێوەندیی نێوان تورکیا و سووریا راگەیاند: "ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، قسەم لەگەڵ هاوتا تورکییەکەم کرد، هەروەها قسەم لەگەڵ وەزیری نوێی دەرەوەی کۆماری سووریا کرد. هەردوولا هەندێ بیرۆکەیان هەیە کە بە بڕوای من دەبنە هۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوانیان.

News Code 224151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha