بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس تاڵەبانی بە توندی ڕەخنەی لە کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی گرت و ڕایگەیاند کە نەوەکانی «مولازم موحسین»، ڕێگا و کاری باپیریان تەواو دەکەن. ئەو گوتی: "قسەکانی حەمەڕەش لەبەردەم دادوەردا، منیان تووشی شۆک و سەرسوڕمان کرد".
ناوبراو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: "من حەمەڕەش ناناسم و نەمبینووە، بەڵام قسەکانی لەبەردەم دادوەردا لەرزیان لێ هێنام؛ تووشی ئەم سەرگێژخوێندن و تەمومژە بووم کە ئایا بەڕاستی لۆژیکییە من ئەم هەموو ساڵە لە حیزبێکدا خەباتم کردبێت کە ئێستا نەوەکانی ملازم محسن کارەکانی باپیریان تەواو دەکەن و سوکایەتی بە هێما و نزیکەکانی مام جەلال دەکەن؟"
لە درێژەی بابەتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە: "هێمن هادی سوور کە کوڕی یەکێک لە تێکۆشەرانی سلێمانییە و مام جەلال لە تەمەنی منداڵییەوە تا کۆتایی ژیانی لەگەڵ خۆی هێڵایەوە، ئێستا لە زیندانی ئاسایشی سلێمانیدا بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ کوڕەکەیدا بکەن؟ کێ بووەتە هۆی ئەم دۆخە؟ بەناو کوڕەکانی مام جەلال."
ئاراس تاڵەبانی لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە: "من تا ئێستا هیچ قسەیەکم نەکردبوو، تەنانەت دوای ئەوەی هەرچییەکیان ویست دەرهەق بە من کردیان؛ بەڵام پێموایە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بێدەنگییەکەم بشکێنم و هەموو شتێک ئاشکرا و عەلەنی بکەم".
Your Comment