بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "بە چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاواز و هەوڵ و پلاندانانی ئاست بەرز و بەدواداچوونی مەیدانی، هێزەكانیان لە پارێزگای سەلاحەدین توانیویانە ۹ چەكدار دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو چەكدارانە سەربە ڕێكخراوی داعش بوونە و داواکراون بەگوێرەی مادەی ۴ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و لەلایەن داودەوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، "کاتێک لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو چەكدارانەدا كراوە، دانیان بەوەدا ناوە کە پەیوەندییان بە ڕێكخروی تیرۆریستی داعشەوە هەیە و لەکاتێکی پێشووتردا چەندین هێرشی تیرۆریستییان لە پارێزگای سەلاحەدین و لەناو جەرگەی شاری سەلاحەدین ئەنجام داوە".
Your Comment