بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانتر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەکانی تر بە سەرۆکی پارتی دیمورکاتی کوردستان ڕاگەیاند.
هەر لەو دیدارەدا بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی کرد کە لە کەم کردنەوەی قورسایی باری ئاوارەکان هاوکار و یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان بووە.
هەروەها مەسعوود بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرک و کارەکانی لە هەرێمی کوردستان خواست.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment