بەشێکی بەرچاو لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە

ناسر که‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەبارەی وردەکاریی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق وتی: من وردەکاریی زیاتر لەلام نییە بەڵام پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر که‌نعانی له‌ میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند، "یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆمار بۆ عێراق به‌ هه‌نگاوێکی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ قووڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان".

کەنعانی وتیشی، "هه‌ردوو وڵات باوه‌ڕیان به‌ دابین کردنی ئاسایش به‌درێژایی سنووری هاوبه‌ش هه‌یه‌، هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی به‌رده‌وام ده‌بن، سه‌قامگیری ئاسایش له‌ ناوچه‌که‌دا جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌م سه‌ردانه‌یه‌".

ناسر که‌نعانی جه‌ختی کرده‌وه‌ که:‌ "سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ عێراق ده‌رفه‌تێک ده‌بێت بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێک ده‌بێت بۆ دابین کردنی بنه‌مایه‌ک بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و برایانه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا".

News Code 224054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha