بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەلملكی" ئەندامی ئەنجومەنی شورای "پاسەوانانی ئایین" بووە و بەرپرس بووە لە سەرپەرشتی کردنی كردەوە تیرۆریستییەکان لە سووریا.
ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا رایگەیاند: "فەرماندەیی ناوەند پابەندە بە شکستی هەمیشەیی تیرۆریستان کە هەڕەشە لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "پاسەوانانی ئایین" هێزێکە سەر بە قاعیدەوەیە و بنکەکەی لە سووریایە، هەروەها هاوبەشی "ئەلقاعیدە"یە لە خواستە جیهانیەکانیدا بۆ دەستپێکردنی هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا.
Your Comment