بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له‌دوای به‌شداری کردنی له پرسه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌کاتی کۆڵبه‌ری له گوندی سه‌رگه‌تی ناحیه‌ی بیاره ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره کارانه چه‌ندینجاره دووباره ده‌بنه‌وه، کۆڵبه‌ره‌کان به‌ئاره‌قی ناوچه‌وانیان کۆڵێک به‌کۆڵی خۆیاندا ده‌ده‌ن به‌و شاخه‌دا مل ده‌نێن به‌هۆی نه‌بوونی و که‌مده‌رامه‌تیه‌وه‌یه.
ناوبراو وتیشی، "من که هاتم بۆ ئێره زۆر خه‌مم خوارد چوونکه بیستم هه‌تیوه و باوکی نییه، به‌ڵام ئێستا له پرسه‌که‌ی که بیستم ئه‌م کۆڵبه‌ره به حه‌وت هه‌زار دینار کۆڵێک هه‌ڵده‌گرێت و شه‌ش کاتژمێر رێگا ده‌گرێته‌به‌ر، ده‌یانه‌وێت تیکه‌یه‌ک نان په‌یدا بکه‌ن و بیهێننه‌وه سه‌ر سفره‌ی خێزانه‌کانیان، به‌راستی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه جه‌رگی کون کردم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه سنوور به‌زاندن بنبڕ بکه‌ن ئه‌وه‌تا تورکیا ۳۰ کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاکی هه‌رێم و سه‌دان گوندی وێران کردووه به‌به‌رچاوی پاسه‌وانی سنووره‌وه‌یه، که‌س ناوێرێک وشه‌یه‌ک بڵێت، باشه خوێنی کورد ئه‌وه‌نه هه‌رزانه و هه‌رزانفرۆش بکرێت؟".
لاهوور شێخ جه‌نگی باسی له‌وه‌ىش کرد، "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بنبڕکردنی قاچاخچێتیه با بێن من نیشانیان بده‌م ڕۆژانه هه‌زاران تانکه‌ر نه‌وتی ئه‌م وڵاته ده‌دزرێت، بۆیه خوێنی لاوی کورد ئه‌وه‌نده هه‌رزان نیه و ده‌بێت لێره‌وه کۆتایی پێبێت".
لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌شڵێت: "کابرا ناچار نه‌بێت بۆ حه‌وت هه‌زار دینار، شه‌ش کاتژمێر ئه‌و رێگا سه‌خته نابرێت، به‌راستی وێران بوم به‌و حه‌وت هه‌زار دیناره".
Your Comment