هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە عێراق

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە عێراق

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەزعەلی لە لێدوانێکدا لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵەکانیان لەسەر دەرکردنی سوپای داگیرکاری تورکیا دەبێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان و کەرکووک دابڕێنێت و بیخاتە پاڵ خەونی ئیمپراتۆریەت و خەلافەتی خەیاڵییەکەی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "عێراقییەکان بوونی داگیرکاری لەسەر زەوییەکانیان ڕەتدەکەنەوە، و ئیرادەی ڕزگارکردنی وڵات و سەروەرییەکی تەواو بابەتێکی دانوستان نییە".

خەز عەلی ئەوەشی ڕاگەیاند کە: "تەنها کەمێکی ماوە بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان".

News Code 223963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha