دڵاوەری کورد، بوو بە قارەمانی ئۆڵیمپیاد

ئاریەن سەلیمی لە ڕکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریسدا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاریەن سەلیمی، یاریزانی کوردی کرماشان، لە یاری تایکواندۆ لە کێشی ۸۰+ کیلۆگرامیدا توانیی میدالیای زێڕ و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

سەلیمی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر کەیدن کەنینگهامی بەریتانی یاریی کرد و بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت، یاریزانە کوردەکە ۲-۱ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و توانیی پلەی یەکەمی ڕکابەرییەکە و میدالیای زێڕ بباتەوە.

شایانی باسە پێشتر لە یاری تایکواندۆدا هادی ساعی لە ساڵی ۲۰۰۸ میدالیای زێڕی بۆ ئێران مسۆگەر کردبووە.

دڵاوەری کورد، بوو بە قارەمانی ئۆڵیمپیاد

دڵاوەری کورد، بوو بە قارەمانی ئۆڵیمپیاد

News Code 223923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha