بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، مەسعوود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ۲۲‌ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد و "خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ سەلامەتیی بەرپرسی لقی ۲۲‌ی گەرمیانی پارتی و سه‌ركۆنه‌ی کردەوە تیرۆریستیەکەی بەردەم ماڵی بەرپرسی لقی ۲۲‌ی پارتی کرد".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدان بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".
شایانی باسە به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ۱۵‌ی ۷ی ۲۰۲۴ ئۆتۆمبێلی ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی ۲۲‌ی پارتی له گه‌رمیان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گڕیگرت و به ته‌واوی سووتا، دواتریش ئه‌كره‌م ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رێگه‌ی بۆمبی لێكێنراوه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئامانجه‌كه‌ش كوشتنی ئه‌و بووه.
Your Comment