تەنها لە سلێمانییەوە زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دینار کراوەتە قوربانیی بۆ غەززە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ جەژنی قوربان تەنھا لە شاری سلێمانی بە بڕی زیاتر لە نیو ملیار دینار قوربانی بۆ غەززە کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کە ئەمرۆ کۆتایی بە ھەڵمەتی کۆکردنەوەی قوربانیەکان ھێنا بۆ غەززە، ئاشکرای کردوە کە زیاتر لە دوو ھەزار قوربانی تەنھا لە شاری سلێمانییەوە بۆ ھاوڵاتیانی غەززە کراوە کە بەھای ھەر قوربانیەک لە ۲۵۰ ھەزار دینار زیاتر بوەو بەو پێیەش بێت زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دینار دراوە بە قوربانیەکان لەلایەن کەسانی ئەنجامدەری قوربانیەکانەوە.

بەرپرسێکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بۆ شارپرێس ئەوەی ئاشکراکرد ھەڵمەتەکەیان سێ رۆژ پێش جەژن و یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژن بەردەوام بوەو تەنھا لە شاری سلێمانی ئەو بڕە قوربانیە بە دەستیان گەشتوەو لەسەرجەم پارێزگاکانیش لقەکانی ڕابیتە ھەمان ھەڵمەتیان ھەبوە، لە ڕۆژانی داھاتوو ئامارەکانی ئەوانیش ڕادەگەیەنرێت.

سەبارە بە ناردنی قوربانیەکان بۆ دانیشتوانی غەززە، بەرپرسەکەی ڕابیتە ئەوەی بە شارپرێس وت کە ھەموو ڕێکارەکانیان ئامادەکردوەو تەواوی قوربانیەکان لە ڕێگەی چەند وڵاتێکەوە دەگەنە دانیشتوانی غەززەو دابەش دەکرێن بەسەریاندا.

News Code 223682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha