بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، لەبارەی گرنگی زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤایەتی و پێگە و مامەڵەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.
هەروەها تیشک خرایە سەر سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژیایە، کە بە ئاراستەی خزمەتی مرۆڤایەتی و خزمەتگەیاندن و ئاسانکاریکردن بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی ژیانی مرۆڤ بەگشتیی.
پاشان دەستکرا بە پێشکەش کردنی چەندین پەنێل لەبارەی سەرهەڵدان و فراانبوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە سوودگەیاندن بە کارەبا و پرسی وزە و برەودان بە رەوتی بازرگانی و ئابووری بەگشتیی.
هەروەها تیشک خرایە سەر دیموکراتیەتی پێشەکەوتنی زیرەکی دەستکرد و بڕینی هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی.
ئەوەش خرایە ڕوو، لەداهوودا زیرەکی دەستکرد ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات وچەندین ئەرک بەڕێوەدەبات.
Your Comment