هەواڵدەریی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەیاندا "هه‌ردوو سه‌رۆک زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد".
ئاماژەشی بەوە کردەووە پرسی ئابووری و وزە لەگەڵ دۆخی ناوچەکە دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆی هەردوو سەرۆک بوون.
لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراویەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "لە دانیشتنەکەیان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات گفتوگۆیان لەبارەی گەشەپێدانی هەرێمی، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردووە".
ئیمارات لە دوای تورکیا و ئێران، سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستانە. بە گوتەی کۆنسوڵی وڵاتەکە لە هەولێر، ساڵی ڕابردوو ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوانیان زیاتر لە نیو ملیار دۆلار بووە.
Your Comment