بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەیاندا "هه‌ردوو سه‌رۆک زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ کرد".
ئاماژەی بەوەش کردبوو، "هه‌روه‌ها هەردووڵا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕایان گۆڕیەوە".
ئاماژەشی بەوە کردەووە پرسی ئابووری و وزە لەگەڵ دۆخی ناوچەکە دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆی هەردوو سەرۆک بوون.
لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراویەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "دڵخۆش بووم بە بینینەوەی محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی".
بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانیشتنەکەیان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات گفتوگۆیان لەبارەی گەشەپێدانی هەرێمی، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردووە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەروەها لەبارەی چەند دۆسییەکی دیکەوە گفتوگۆیان کردوە، هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئیمارات بەرز دەنرخێنێت.
ئیمارات لە دوای تورکیا و ئێران، سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستانە. بە گوتەی کۆنسوڵی وڵاتەکە لە هەولێر، ساڵی ڕابردوو ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوانیان زیاتر لە نیو ملیار دۆلار بووە.
Your Comment