کۆمپانیای دانا گازی ئیمارت ڕێککەوتننامەی 10 ساڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان وا‌ژۆ دەکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای دانا گازی ئیمارت بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەیێکی دە ساڵە بەنیازە بەرهەم هێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ 900 ملیۆن فووتی سێجا بەرز بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانا گاز و کۆنسرسیۆمی پرل پترولیۆم و کرست پترۆلیۆمی سەربەو کۆمپانیایە کە نزیک لە دە ساڵە لە هەرێمی کوردستان چالاکن، ڕێککەوتننامەیێکی نوێیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ڕێژەی بەرهەم هێنان بۆ 10 ساڵی دیکە واژۆ کردووە.

پاتریک المنوارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیای دانا گاز بە ڕۆیتێرزی وتووە ئێمە بە نیازین ڕێژەی بەرهەم هێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان بەرز بکەینەوە ئەوەش بە مەبەستی وەڵامدانەوە بە زیادبوونی داخوازیی گاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی نووسراوەی ڕ‌ۆژنامەی نەشنالی ئیمارات، ئەو کۆنسورسیۆمە دەیهەوێت بەرهەم هێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەی گازی خورمور تا کۆتایی ساڵی 2018 تا 80 ملیۆن فووتی سێجا بەرز بکاتەوە.

کۆدی هەوتڵنێر: 60113

News Code 12759

Your Comment

You are replying to: .
captcha