۲۲ی ۴ی هەموو ساڵێک، رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستانە؛ لە یادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی سەعدی ئەحمەدپیرە دەڵێت: ئەمڕۆ ۱۲۸ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکانەوە بە پشتیوانی قەڵەمی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی کورد یەکەم ژمارەی دەرچوو. هەر ئەم ڕۆژەش لەلایەن گەلی کوردەوە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی هەژمار دەکرێت.