بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی یەکشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش هەزار و ٢٩٨ وێستگەی دەنگدان و هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدانی گشتی دابەش کراوە، بۆ دەنگدانی تایبەتیش، ٧٤٦ وێستگەی دەنگدان و ١٦١ ناوەندی دەنگدانیان پەسەند کردووە.
لە پاڵ فشارە ناوخۆییەکاندا، هێزە نێودەوڵەتییەکانیش، لەوانە ئەمریکا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا گوشارەکانیان بۆسەر حزبەکانی دەسەڵات چڕکردووەتەوە و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکەن. تەنانەت سەرۆکى ئەمریکاش جەختی لەسەر کردەوە و سەرۆک وەزیرانى عێراقیش لە ئەمریکاوە هەفتەى پێشوو باسی لەوەکرد، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت مەترسى بۆ سەر قەوارەى هەرێم دروست دەبێت.
Your Comment