ڕازاندنەوەی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەبۆنەی سەردانەکەمانەوە، بەڕاستی هەستی بزواندین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا لە میانی گەڕانەوەی لە عێراق، لە نێو فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە و باسی لەوە کرد کە لە پاش سەردانی بەغدا سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی سوودبەخشیان ئەنجام داوە.

ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەبۆنەی سەردانەکەیەوە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا جارێکی دیکە لە نزیکەوە دۆستایەتی ڕاستگۆیانەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان- عێراق ببینن، ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئیرادەیان بەردەوامە بۆ پێشخستنی ئەو هاریکارییەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دروست بووە.

هەروەها سەرکۆماری تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی فەرمی بۆ عێراق ئەنجامداوە و لەگەڵ سەرکۆمار عەبدولڵەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.

ئەردۆغان ئاماژە بەوە کرد کە لە سەردانەکەدا دڵنیاییانداوە لە بارەی ئیرادەی هاوبەش بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و جەختی لەسەر پشتیوانی تورکیا کردەوە بۆ ئەو هەنگاوانەی کە حکوومەتی عێراق بە سەرکردایەتی سوودانی بۆ پاراستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق گرتوویەتیەبەر.

ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو هەنگاوانە کردووە کە دەتوانرێت بنرێت، بەتایبەتی لە بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانیی، گواستنەوە، وزە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

News Code 223395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha