هەموو پێشێلکارییەک بۆسەر عێراق ڕەت دەکەینەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە، هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگیى هاوئاهەنگى و کارى هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرى گونجاوى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى پەیوەندیدار بە ئاسایش، ئابووری و ئاو کردەوە؛ بە شێوەیەک کە لە خزمەتى هەردوو گەلى عێراق و تورکیا بێت.

لەتیف رەشید ڕایگەیاند، عێراق ڕەتی دەکاتەوە خاکەکەى شوێنێک بێت بۆ ئەنجامدانی هێرش و هەڕەشە لێیەوە بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ؛ هەروەها هەموو دەستدرێژی و پێشێلکارییەک ڕەت دەکاتەوە بۆسەر شارەکانى عێراق و پێویستە رێز لە سەروەریى عێراق و ئاسایشە نەتەوەییەکەی بگیرێت.

News Code 223387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha