پێویستە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت

کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ‌په‌یامێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێویستی ده‌زانین، کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم خه‌م له‌ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ بخۆن و نه‌یکه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و که‌سییه‌کان.

کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان له‌ یادی ۳۶ ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال ڕایگه‌یاندووه‌: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال، ئه‌و جینۆسایده‌ گه‌وره‌یه‌ بوو، که‌ ڕژێمی فاشیستی به‌عس، به‌سه‌ر گه‌لی کوردیدا هێنا و له‌ میانه‌یدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤی سڤیلی کورد بو,نه‌ قوربانیی و به‌ هه‌زاران گوند و شارۆچکه‌ی کوردستان وێران کران.

ده‌شڵێت، "جێگای داخه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌، هێشتا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ند، وه‌ک پێویست خزمه‌تیان به‌ قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌کردووه.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌ ساڵیادی ئه‌م پرۆسه‌ له‌بیر نه‌کراوه‌دا، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ڕێگە و شوێنه‌ دروسته‌کانی حوکمڕانی ڕه‌شید بگیرێته‌ به‌ر، له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ هه‌ر ئاینده‌یه‌کی نه‌خوازراو".

News Code 223365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha