بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وەک بابەتێکی سەرەکی یا ئەجێندای بەرنامەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد نەبووە، باس کراوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەوانەیە زۆر باس نەکرابێت لە کۆبونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک جوزئیات.
ناوبرا ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی هەڵبژاردن زیاتر پەیوەندیدارە بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمەوە کە پێنج جار وادەی هەڵبژاردنی دیاریکرد، بەڵام چوار جاری پێشو لایەنی تری سیاسی ئامادەنەبون، ئێستاش زیاتر پەیوەندیدارە بەناوخۆی کوردستان و ڕێککەوتنی لایەنەکان نەک بەغداد.
شوان کەلاری ئەوەشی خستەڕوو، پارتی خۆی ئەندامی هەیە لەناو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە وردی ئاگاداری کاروبارەکانە، بەشێک لەو400 هەزارەی پارتی باسی دەکات پێشتر لە هەڵبژاردنەکانی تر دەنگیان داوە و بەشێکی تریش ئەمساڵ تەمەنییان گەیشتوەتە دەنگدان، وە ئەوەی چۆن دەزانین ئەوانە ئەندام و دەنگدەری پارتین، ڕەنگە هەندێک کەس بڕوا نەکات کە پارتی سیستمێکی داتابەیسی پێشکەوتوی وردی ڕێکخستنەکانی خۆی هەیە کە وای بۆدەچم چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکرابێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو 400 هەزارەی پەنجەمۆرییان ناخوێنرێتەوە لە ڕێگای لێدان لەو داتا بەیسە دەرکەوتوە کە سەرو 200هەزارییان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتین، ئینجا ئەڵێن ئاوارەی سوری و ئێرانین، ئەوە بەشێکە لەو ئیرهابەی کە بەرامبەر پارتی دەکرێت لە ڕێگای ئەو بانگەشانەوە، 160هەزار لەوانە لەناو سلێمانین.
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرۆکی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان چۆتە بەغداد تا قسە لەگەل سەرۆک وەزایران و هاوپەیمانێتی دەوڵەت بکات کە ئەو ڕێککەوتنەی کردویانە بۆ پێکهێنانی حکومەت هیچی جێبەجێنەکراوە، کە ئیتر بابەتی موچە چارەسەر ببێت بە تەواوەتی هەروەک لە بەیاننامەکەی مەکتەب سیاسی پارتیدا هاتبوو.
رونیشیکردەوە، سەرۆکی هەرێم بۆ بابەتی هەڵبژاردن نەچۆتە بەغدا ئەوە بابەتێکی بنەڕەتی سەردانەکە نەبو چونکە پارتی نەیوتوە هەڵبژاردن ناکەم یا بایکۆت دەکەم بەڵکوو دەڵێت حازرم بۆ هەڵبژاردن بەڵام کۆمەڵێک تێبینیم هەیە ئەو تێبینیانە چارەسەر ببێت ئەوا پارتی حازرە بۆ هەڵبژاردن و لە هەڵبژاردن ناترسێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێم بە تایبەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردن نەچووەتە بەغدا، بەڵکوو لەبەر ئەو رێککەوتنانە بووە کە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری لەبارەوە دراوە.
News Code 223334
Your Comment