تاوەکوو لایەنە سیاسییەکان ڕێکنەکەون بەشداری هەڵبژاردن ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند چاوەرێی قۆناغێکی نوێین کەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسی تێدا بکرێت و سەرجەم لایەنەکان بسازێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: "ئێمە وەک دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی بازنەکان، بەڵام بۆ خۆشتان دەزانن دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووەتەوە لەو نێوەندەشدا چەندین جار جەنابی ڕابەری گشتیی و مەکتەبی سیاسیمان لەچەندین لێدواندا جەختیان کردووەتەوە کە هەڵبژاردن زەرورەتێکی حەتمیە و دەبێت بکرێت بەشێوەیەک سەرجەم لایەناک بسازێن و لە بەیاننامە فەرمییەکانی حزبدا بڵاومانکردووەتەوە کە پێداگیریمان کردووە و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزییە سیاسیانە بهێنرێت و پەرلەمانی کوردستان ببێتە سەکۆی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان وەکوو سەکۆکەی جاران کەلایەنە ناکۆکەکانیشی تیا کۆکرابویەوە."

ئەوەشیان خستووەتە روو: "بەڵام بەداخەوە ئێمە ۳۱/۳/۲۰۲۴، تاوەکوو کاژمێر دوانزەی شەو لەبەردەم کۆمسیۆن ئامادەبووین بە لیستی کاندیدەکانەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو تەوافقە سیاسییە نەکرا لە کوردستان لای خۆمانەوە ڕامانگرتووە و چاوەرێی قۆناغێکی نوێین کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسی تێدا بکرێت و سەرجەم لایەنەکان بسازێن پاڵپشت بە جەماوەری کوردستان ئەگەرنا بەم بارودۆخەی ئێستا ئاڵۆزییەکان زیاتر و زیاتر دەبن و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی نابینە بەشێک لەو ئاڵۆزییانە".

News Code 223328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha