بافڵ تاڵەبانی پابەند بوونی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا دووپات دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە کە پابەندن بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رێز لە بڕیارەکان دەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە بەغدا کۆبوونەوە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگیی و هاریکاریی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەئامانجی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکران و بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو پاراستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تێکەڵنەکردنی بە ململانێ سیاسییەکان بوو، کە دواجار بە هەوڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و دۆستەکانی کورد توانرا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

گوتیشی، کاری لەپێشینەی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و شەرەفمەندانەیە بۆ خەڵکەکەمان و هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین. وەکچۆن هیوادارین هەموولایەک بەهەمان رۆحییەتەوە کاربکەن و لەخزمەت بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا بن.

لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی یەکێتی گوتویەتی، ڕێز لە بڕیارەکان دەگرین و پابەندین بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، دەمانەوێت پرۆسەکە بەشێوەیەکی بێگەرد بەڕێوەبچێت و ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هەموولایەک بێت.

News Code 223321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha