عەلی زەندی هونەرمەندی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- عەلی زەندی بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکى وڵاتی کەنەدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیلمان زەندی کچی  ئەم هونەرمەندە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکى شاری تۆرینتۆى کەنەدا، عەلی زەندی باوکی کۆچی دوایی کردووە. 

عەلی زەندی ساڵی ١٩٥٦ی زایینی لە شاری سنە لە دایکبووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی وتنی کردووە، لای مامۆستا حەسەنی کامگار فێری هونەری موزیک بووە.

News Code 223304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha