ئەردۆغان: ئەمە دواهەمین هەڵبژاردنی من دەبێت

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا کە بڕیارە لە ۳۱ی ئاداردا بەڕێوەبچێت دواهەمین هەڵبژاردنی تورکیا دەبێ کە بەشداریی تێدا دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا لەزاری سەرۆک کۆماری تورکیاوە  وتوویەتی: "ئەمە دوا هەڵبژاردنی منە و بەگوێره‌ى ئەو ڕێپێدانەی کە یاسا پێی بەخشیوم، ئەمە دوا هەڵبژاردنی منە، ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردنەوە دەردەچێت، گواستنەوەی میراتەکەیە بۆ براکانم، کە لەدوای منەوە دێن".

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ئەو سیاسەتمەدارەی کە زۆرترین سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا لە مێژوی مۆدێرنی تورکیادا بەدەستهێناوە، زیاتر لە دوو دەیە سەرکردایەتیی وڵاتەکەی دەکات.

ئەردۆغان لە ساڵی ۲۰۰۲وە تائێستا زیاتر لە ۱۲ هەڵبژاردن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوایین هەڵبژاردندا کە مانگی ئایاری ۲۰۲۳ بەڕێوەچوو، بۆ ماوەی پێنج ساڵ جارێکی دیکە بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.

ئەردۆغان: ئەمە دواهەمین هەڵبژاردنی من دەبێت

News Code 223201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha