بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لەگەڵ محەمەد مەحایەدین سەرۆکی دادگای دەستوری ئەردەن کۆ بوونەوە و یاداشتنامەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.
لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق وتی: ئەرکی ئەوان لە ئێستادا تەنها جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکوو جێبەجێکردنی بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان، هەروەها پاراستنی یەپراچەیی عێراقە، گرنگە سەرجەم هاونیشتمانیان جێژ لە ماف، ئازادی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵەیەتی وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی دووپاتی دەکاتەوە کە نەوت و غاز موڵکی هەمو گەلی عێراقە و پێویستە داهاتەکانی نەوت و سامانەکان بۆ هەموو گەلی عێراق بێت، جگە لەوەش سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی فەرمانبەرانی دیکەی عێراقیان هەبێت.
Your Comment