سلێمانی لە هاوسەرگیری و هەولێر لە جیابوونەوەدا یەکەمن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی ساڵی ۲۰۲۳ی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە

•    زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە کە ۲۰ هەزارو ۴۲۷ حاڵەت بووە بەرێژەی ۳۹%

•    ڕێگەدان بە ژنهێنانی دووەم زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە کە ۳۴ حاڵەت بووە.

•    زۆرترین حاڵەتی لێکجیابوونەوەی هاوسەران "تەڵاق" لە پارێزگای هەولێر بووە کە ۵ هەزارو ۸۵۷ حاڵەت بووە بەرێژەی ۳۳%

هاوسەرگیری

هەولێر: ۱۷,۵۴۳

سلێمانی: ۲۰,۴۲۷ 

دهۆک: ۱۲.۴۹۹ 

گەرمیان: ۲.۶۱۸ 

کۆی گشتی: ۵۳,۰۸۷

جیابوونەوە:

 هەولێر: ۵,۸۵۷  رێژەی جیابوونەوە ۳۳%

سلێمانی: ۵,۴۳۸ رێژەی جیابوونەوە ۳۷%

دهۆک: ۲,۱۶۴ رێژەی جیابوونەوە ۱۷%

گەرمیان: ۸۵۳ رێژەی جیابوونەوە ۳۳%

کۆی گشتی: ۱۴,۳۱۲

News Code 223153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha