ئەوەی بەغدا بە حەوت ساڵ ئامادەی کردووە داوا دەکات هەرێم بە یەک مانگ بیکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان ڕایگەیاند وەزیری دارایی عێراق داوای دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بە مانگێک لە کاتێکدا خۆیان بە حەوت ساڵ ئامادەیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی-ی وت: لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی تەیف سامی وەزیری دارای ڕایگەیاندووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی نەماوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچە (توطين) لەڕێی بانکەوە دەنێرین، تەنها بۆ ئەم مانگە بەلیست مووچە دەدەین بە هەرێم، با زوو لیستی مووچەی مانگی دوو بنێرن."

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی دیکەش وتی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە بۆ مانگی سێ  بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەڕێگەی بانکەوە مووچە دەنێرن و دەبێت لە ماوەی مانگێکدا هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دروستبکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە بەغدا داوا لە هەرێم دەکات هەژماری بانکی بۆ ملیۆنێک و دوسەد هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەهیدان و کەم ئەندام دروست بکرێت لە ماوەی مانگێکدا لە کاتێکدا خۆیان بە حەوت ساڵ ئامادەیان کردووە.

وتیشی حکوومەتی هەریم دەبێت پەلە بکات  تا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مانگاکانی دیکە بێ دواکەوتن بنێردرێت.

News Code 223108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha