لە ورمێ تەقینەوەی کۆگەیەکی یارییە ئاگرینەکان چوار کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەهۆی تەقینەوەی کۆگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە شاری ورمێ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە شەقامی وەلیعەسری ورمێ کۆگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لەنێو ماڵێکدا تەقییەوە و خانووەکەی بە تەواوی ڕووخاند و لە ئەنجامی تەقینەوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

هەروەها حوسێن سەرباز رەشید، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ورمێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی وەلیعەسر بیسترا و دوای گەیشتنی تیمەکانمان، زانیمان تەقینەوەکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بووە و ماڵەکەی بە تەواوی رووخاندووە".

بە گوتەی حوسێن سەرباز رەشید، "تەقینەوەکە هیچ ئاگرێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکانمان توانییان شەش کەس لەژێر داروپەردووی خانووەکە بهێننە دەرەوە".

News Code 223090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha