کارەساتی مرۆیی چاوەڕوانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات

بەشی جیهان- پەیمانگای Think global health هۆشداری دەداوە کە ئەگەر کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ژێرخانە مەدەنییەکان لە کوردستانی سووریا نەهێندرێت کارەساتی مرۆیی لەو ناوچانەدا ڕوودەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای Think global health سەربە ئەنستیتۆی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوە و زانستگای واشنتۆن هۆشداری بەیارەی پاشهاتەکانی هێرشی ئاسمانی بەربڵاوی تورکیا بۆسەر ژێرخانە ناسەربازییەکان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەلایەن تورکیاوە دەدات.

ئەم پەیمانگا ئەمریکییە هۆشداری داوە هێرشەکانی شەش مانگی ڕابردووی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا بەشێکی بەرچاو لە ژێرخانی تەندورستی، ئاو و کارەبا و گەیاندنی سووتەمەنیی خاپوور کردووە و لانیکەم 3 ملیۆن کەس کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەم هێرشانە و پێویستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکانە.

پەیمانگای Think global health پێی­وایە ئەمریکا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هۆکاری هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر کوردەکانی سووریا چوونکە واشنتۆن فڕۆکەی F16ی داوە بە تورکیا و دەیهەوێت نەوەی نوێی ئەو فڕۆکانەش بە ئەنقەرە بدات.

پەیمانگاکە داوا لە ئەمریکا دەکات پێدانی نەوەی نوێی ئیف 16 بە تورکیا ڕابگرێت و بوودجەیەکیش بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی سووریا تەرخان بکرات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە خەساریان بەرکەوتووە.

News Code 223069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha