هەسەدە ڕاگەیێندراوێکی لەسەر هێرشەکەی مقاومەی عێراقی بڵاو کردەوە

بەشی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌واندا له‌ دێره‌زور، شه‌ش شه‌ڕڤانیان کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یه‌ندنی هه‌سه‌ده‌ بڵاویكرده‌وه‌، "شه‌وی دووشه‌ممه‌ ئه‌كادیمیایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزەکانیان له‌ كێڵگه‌ی عومه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج كه‌ سه‌رچاوه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌كرێگیراوانی سووریا بوو".

هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، مافی خۆمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی گونجاو بۆ سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌".

لای خۆیەوە گرووپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی عومه‌ری له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ و باسی له‌وه‌ش‌كردووه‌، بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له‌ سووریا كردۆته‌ ئامانج.

News Code 222999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha