وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سوودانی دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بە نادەستووری حەوت ملیۆن کەس برسی کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی‌کردۆتەوە، ڕاوێژکارێکی سوودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵیت ئێوە واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچە بن، پرسیارەکە ئەمەیە، سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەست‌خراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج مادەی دەستووری بەرامبەر بەخەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون بەڵام ئەم  ڕاوێژکارە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جووڵەی دیپلۆماسی هەبێت.

هەورامانی ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەخۆرەکانی ڕاگرتووە کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە پێداگیری لەسەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.

News Code 222966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha