پەیوەست بە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتن

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەرێوەبەری جێبەجێکاری پرسی پێشمەرگە و لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن کە پەیوەستە بە چاکسازییەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، به‌رپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، لە ڕۆژی رابردوو، کۆبوونەوەی كۆميته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریيان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ بوو كه‌ له‌ پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا به‌ديهاتوون‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و ئەیلولی ۲۰۲۲ نوێ کراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆميته‌كه‌ ئه‌و پێشکەوتنانەى خسته‌ڕوو کە بۆ چاکسازیی له‌ هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه‌ بتوانێت تێکشکاندنی یەکجاره‌كی داعش مسۆگه‌ر بكات.

باس لەوەش کراوە، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەواميی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ۲۰۲۲دا هاتووە.

News Code 222965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha