بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: "لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، "هێرشێکی درۆنیمان کردە سەر بنکەی هێزەکانی داگیرکەر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر."
لەو بارەیەوە دژەتیرۆر دەڵێت، "ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
Your Comment