بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکوومەتی هەرێمه‌وه ئاشکرای کردووە، بڕی ۲۰,۶ دۆلار بۆ تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیاری‌کراوە و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌غدا و هه‌ولێر ڕێکه‌وتوون، به‌ڵام حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق هێشتا لەسەر بەهای گواستنەوەی نەوتی هەرێم نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و دانوستانەکانیان بەردەوامە.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ۱۷‌ی ئه‌م مانگه فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کردووە سەبارەت‌بە دۆسیەی نەوت و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوه و چاوەڕێدەکرێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
هەر لەو کۆڕبەندەشدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند "ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەسەر خەرج‌کردنی پارەکانیان، هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە کە نزیکەی ۱۰ مانگە ڕاگیراوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "کۆمپانیاکانی نەوت، پرسێکیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەکە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە رێککەوتنێکی فەرمی".
له ۲۵‌ی ئاداری ۲۰۲۳ـەوە هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا راگیراوە، به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریکی ئه‌نجامدانی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
Your Comment