بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازیی ۳۲ بارهەڵگرییان ڕەوانەی كوردستانی سووریا كرد، كە لە كەرەستەی سەربازی و كەرەستەی لۆجستی و تەقەمەنی جۆراوجۆر پێكهاتبوون.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەمریکا ئەو کاروانە سەربازییەی لەڕێگەی دەروازەی سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی حەسەكە کردووە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەشڵێـت، هێزی زیاتری هاوپەیمانان و ئەمریكی بەردەوامە لە گەیشتن بە بنكەكانیان لە باكووری سووریا و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بۆ بەهێزكردنی بنكەكان لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی میلیشیاكان دەیكەنە سەریان.
Your Comment