بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پشت بەتۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبەستین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: "گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف دەدەین بۆ پەرلەمانی کوردستان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە  میدیای فەڕمی یەکێتی راگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەپێی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕ‌ێوە دەبات، هاوکات کۆمسیۆن کۆمەڵێک ڕ‌ێنمایی و بڕ‌یار دەردەکات، لەگەڵ ئەو تۆمارو ئامێرانەی لەبەردەستدا هەیە، گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف دەدات".

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت: "دەستەی کۆمسیاران چەندین رێنمایی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکردووە، کە لە بڕ‌گەیەکی یاساییدا هاتووە، کۆمسیۆن مافی خۆیەتی رێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هەژمارکردنی دەنگەکان بە هەردوو سیستمی ئەلکترۆنی و دەستی دەبێت، وەک چۆن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا پەیڕ‌ەو کرا، لەئێستاشدا چاوەڕ‌وانی بڕ‌یاری دەستەی کۆمسیارانین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

جومانە غەلای دەشڵێت: "کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبەستێت، چوونکە پێی وایە تۆمارەکە پاکراوەتەوە لەدەنگی مردو و زیادەو هەروەها لەدایکبووانی ساڵی ۲۰۰۶ یش کە بۆ ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە زیاد کراون".

News Code 222904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha