بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "کاتژمێر ۱۱:۳۰ی شەوی ۱۵ لەسەر ۱۶ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."

سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکەش، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە: بەداخەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ۶ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە. ئەم بیانووە بێ بنەمایە و ڕەتی دەکەینەوە، بەداخەوە هەمیشە بیانووی بێبنەما بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر بەکار دێنن و هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە: "ئەم هێرشانە پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراقە و حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێت بێ‌دەنگ بن".

News Code 222871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha