لە ساڵرۆژی کوژرانی عەقید هاوکار جاف، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی؛ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی پاراستن و هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کردووە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی لە ئێوارەی ۲۳ی تەمووزی ۲۰۲۳ لە شاری زاخۆ عەمید محەمەد میرزا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وردەکاریی رووداوەکەی ئاشکرا کرد.