بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بوودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
لەمبارەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، شاندەکەی هەرێم لە بەغدا لەسەر پرسەکانی مووچەی فەرمانبەران و هەمواری یاسای بوودجە و یاسای نەوت و گاز و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی عێراقیدا دەکەن.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمیش ڕایگەیاندووە، هەرێم دەیەوێت لەگەڵ بەغدا بگەنە چارەسەری کۆتایی لەسەر پرسەکانی نیوانیان.
Your Comment