کوردپرێس: بەپێى نووسراوى ژمارە ۴۶۳ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکووکەوە دەرچووە؛ پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە ۳۳ـى ساڵى ۱۹۸۷ـى تایبەت بە ئاڵاى عێراق، هەڵکردنى هەموو ئاڵاکان جگە لە ئاڵاى عێراق قەدەغەکرا.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە پەروەردەکانى خوێندنى (عەرەبى/ کوردى/ تورکمانى/ سریانى) نابێت جگە لە ئاڵاى عێراق هیچ ئاڵایەکى دیکە هەڵبکرێت.
ئەوەش باس کراوە کە هەر پەروەردەیەک لە بڕیارەکە لابدات ڕووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە.
Your Comment