بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف مستەفا دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەپێی ماددەی ٢٣ لە پەیڕەوی ناوخۆیی دادگای فیدڕاڵی، دادگا ناتوانێت هیچ تانەیەک لە یاسای هەڵبژاردن قبووڵ بکات کە کەمتر بێت لە شەش مانگ لە ڕۆژی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەوپێیەش بێت لەڕووی یاساییەوە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بە بیانووی ئەوەی یاساکە تانەی لێدراوە لەبەردەم دادگای فیدراڵی.
ئەوەشی خستە روو، ئەگەر داواکە پێش دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردن تۆمارکرابێت، ئەوا دەبوایە هەر لەگەڵ ئەو داوایەدا دادگا فەرمان بە کۆمسیۆن بکات رێکارەکانی رابگرێت تاوەکو داواکە یەکلایی دەبووەوە، بۆ ئەوەی خەرجی و کاتی خۆی و کارمەندەکانی بەفیڕۆ نەدایە.
Your Comment