هێرش‌کردنە سەر هاوپەیمانان هێرش‌کردنە سەر عێراقە

بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، کاری هەرە لەپێشینەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە پاراستنی کارمەند و سەربازەکانیانە لە ناوچە جیاوازەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر بنکەکانیان لە عێراق بڵاو کردەوە  و دەڵێت: "هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان وەکوو میوانی حکوومەتی عێراق لە عێراقن، لەبەرئەوە هێرش‌کردنە سەریان هێرش‌کردنە سەر عێراقە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە کە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دەکرێن دەبێت بووەستێندرێن.

News Code 222747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha