بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە شارپرێس-ـی ڕاگەیاند "هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە كە لە ڕووداوێكی تەقەكردن بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە".
ناوبراو وتیشی "لە ڕوداوەكەدا كەسێكی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا هەردوو كوژراوەكە هەریەكەیان لە لایەنێكی ڕوداوەكەیە. دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیكشی دادی ڕانیە تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە ".
Your Comment