لە سنووری ڕانیە لە ڕووداوێكی شەڕە تەقەدا دوو كەس كوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  هەینی لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە و لە ڕووداوێكی شەڕەتەقەدا لە نێوان دوو بنەماڵەدا دووكەس  كوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە شارپرێس-ـی ڕاگەیاند "هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە كە لە ڕووداوێكی تەقەكردن بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە".

ناوبراو وتیشی "لە ڕوداوەكەدا كەسێكی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا هەردوو كوژراوەكە هەریەكەیان لە لایەنێكی ڕوداوەكەیە. دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیكشی دادی ڕانیە تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە ‌و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە ".

News Code 222714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha