بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، "له ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆریستى له ڕۆژهه‌ڵاتى دێره‌زوور، فهرماندهیهكى باڵامان شه‌هید بووه".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "ڕۆنی وڵات، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە و هاوكات ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی دێره‌زۆریش بووه".
هه‌سه‌ده وردهكاریى زیاتر بڵاو نه‌كردۆته‌وه كه ئاخۆ هێرشه تیرۆریستیه‌كه چۆن و چى بوه، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگهیهنراوهى هه‌سه‌ده، دژه تیرۆرى هەرێمی كوردستان ڕاگهیهنراوێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌كانى یەپەگە، سێ بەرپرسی باڵای سەربازیی یەپەگە لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژراون".
Your Comment