هەرێم پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدراڵیش پابەندی یاساکە بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدرالیش پابەندی یاساکە بێت و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابین کردنی مووچەی هەرسێ مانگی ۱۰، ۱۱ و ۱۲ی مووچەخۆران بە ڕۆژنامه‌نووسانی‌ راگەیاند: "دەبێت ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام بین، لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵ بین و ئەو بیانویانەی پێشکەشی دەکەن بۆ دواخستنی بەشە بوودجەی هەرێم یان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆیان ڕوون بکەینەوە کە ئەمە مافێکی شایستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە".

ناوبراو وتیشی‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبووە بە یاسای بوودجەی عێراق، حکوومەتی فیدراڵیش دەبێت پابەندبێت بەیاسای بوودجە و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

News Code 222569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha