بەغدا نیەتی بەرامبەر هەرێمی کوردستان خراپە و نایەوێت بەهێز بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە نیەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە هەرێم باشە، بەڵام بەغدا نیەتی خراپە و نایەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی ڕەسمیی حزبەکەی راگەیاند: "بەداخەوە بەغدا نیەتی خراپە و نایانەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت، هەرچەندە نیەتی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان باشە بەتایبەت سەرۆک وەزیران، بەڵام هەندێک پیلانی ناوخۆ و دەرەکی دژی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر نا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نیەتێکی ساف و  بە ڕاستگۆیی هیچی  بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت".

ناوبراو وتووشیەتی: "ئێستا ئەرکی عێراقە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات".

شوان کەلاری وتووشیەتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکان و بەرگری‌کردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت مافەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور بدرێت، لای ئێمە بنەماکانی تەوافق و شەراکەت و تەوازن کە عێراق لەسەری دمەزراوە بنەمان و پێویستە مافەکانی هەرێم بەپێی دەستور بدرێت، ڕێگە نادەین پیلان دژی هەرێمی کوردستان سەربگرێت و بەردەوام دەبین لە بەرگری‌کردن لە هەرێمی کوردستان  و ڕێگە نادەین زیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگات".

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی جەختیشی کردۆتەوە: "هیچ کاتێک ڕێگە نادەین وەکوو پارێزگا مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و پێویستە وەکوو هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".

News Code 222556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha