هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانە

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانi.


خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاند، مەسعوود بارزانی پێی وایە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مافی پێکهاتەی سوننەیە و هەر بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت پێویستە کۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانی لەسەر بێت.

راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی لە کاتێکدایە، رۆژی ۱۴ـی تشرینى دووەمی ۲۰۲۳، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە، کە هاوکات سەرۆکى پارتى تەقەدوومە و یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی سوننە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، جێگرەوەی محەممەد حەلبووسی ئەو کەسە دەبێت لەنێو سەرنەکەوتووەکانی بازنەی محەممەد حەلبووسی زۆرترین دەنگی هێناوە.

News Code 222551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha