سوودانی ڕەزامەندیی نیشاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی نیشاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێردرێت ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ نووسراوێک ئه‌میندارێتى گشتى په‌رله‌مانى عێراق ئاگادار ده‌کاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى نووسراوێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ژماره‌ ۳۰۰۲ که‌ ئاراسته‌ى ئه‌میندارێکى گشتى په‌رله‌مانى عێراقى کردوه‌ ئاماژه‌کراوه‌ به‌ دابین کردنى ڕاسته‌وخۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقه‌وه‌.

نووسراوه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق که‌ واژۆى عه‌لى ڕزوقى اللامى به‌رپرسى نووسینگه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌ دوو خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، له‌خاڵى یه‌که‌مدا ده‌ڵێت: "دەبێت حکوومه‌نى هەرێمى کوردستان هه‌ستێت به‌ناردنى لیستی مووچەخۆران ‌و زانیاریی ته‌واوى فەرمانبەران بۆ حکوومه‌تى عێراق تاوه‌کوو به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانکیه‌وه‌ مووچه‌کانیان دابین بکرێت".

هه‌ر له‌ نووسراوه‌که‌دا له ‌خاڵى دووه‌مدا هاتووه‌، "له‌چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى له ‌په‌رله‌مان ده‌رچووه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو کردنى ئه‌و پابه‌ندیانه‌ى له‌ئه‌ستۆى حکوومه‌تى هه‌رێمدایه‌ به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌کانى چاودێرى دارایی هه‌رێم‌و به‌غدا".

News Code 222548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha